نێت بلاكس : ئێران لە حەوتەمین ڕۆژی پچڕانی ئینتەرنێت
ڕێکخراوی چاودێری ئینتەرنێتی نێت بلاکس ڕایگەیاند کە داتاکانی تۆڕەکان دەریدەخەن کە ئێران پێی ناوەتە حەوتەمین ڕۆژی پچڕانی پەیوەندی بەرفراوان و نزیک ١٤٤ کاتژمێری تێپەڕاندووە.
بە پێی ڕاپۆرتی نێت بلاکس، ئەم ئاستە لە پچڕان لە درێژترین ئاستەکانی پچڕانە كە تۆمار كراوە و زیاتر لە ٩٠ میلیۆن هاووڵاتی ئێرانی لە جیهانی دەرەوە دابڕاون