پەیامی کورد ... دەزگای ئاسایشی سوید : مزگەوتی ئیمام عەلی سەکۆیەکە بۆ چالاکییە هەواڵگری و ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران
- ئاژانسی سوید بۆ پشتیوانی لە پێکهاتە ئائینی یەکان چوارشەممە 11ی ئەم مانگە ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاری لە دەزگای ئاسایشی سوید (SPA)، پارەی حکوومەتیان بۆ ناوەندی ئیسلامی ئیمام عەلی لە گەڕەکی ستۆکهۆڵم پچڕاندووە و لە پرۆسەی وەرگرتنەوەی نزیکەی 600 هەزار کرۆن لە دامەزراوەکەدایە.
- دەزگای ئیتلاعاتی و ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی لە هەڵسەنگاندنەکانیدا ڕایگەیاند کە مزگەوتی ئیمام عەلی وەک سەکۆیەک بۆ چالاکییە هەواڵگرییەکان لەسەر خاکی سوید کەڵکیان وەرگرتووە.
- ئەم ڕاپۆرتە فەرمییەی دەزگای ئاسایشی سوید باس لەوە دەکات کە ڕەنگە بەشێک لە دامودەزگا ئایینییە شیعەکان لە سوید لە ژێر کاریگەری یان کاریگەری دام ودەزگاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بن.