پەیامی کورد... دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا یەکەم سووریی سزادراو دیپۆرتی دیمەشق دەکەنەوە
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ سێشەممە یەکەمین پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی هاووڵاتییەکی سوورییان ئەنجامدا کە سزای تاوانی هەبوو و ڕادەستی دەسەڵاتدارانی سووریایان کردەوە.
ئەم هەنگاوە بە یەکەمین لە جۆری خۆی دادەنرێت لە نێوان ئەڵمانیا و سووریا لە ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا. ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی کۆچ و پەنابەرێتی دێت، کە ئامانجی خێراکردنی دیپۆرتکردنەوەی ئەو بیانیانەیە کە بە ئەنجامدانی تاوانە مەترسیدارەکان سزادراون.
ڕۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی ڕایگەیاند، پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسە سزادراوە ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی گەشتێکی ئاسمانی مەدەنییەوە ئەنجامدراوە و لەلایەن کارمەندانی پۆلیسی فیدراڵییەوە یاوەری کراوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو کەسە سوورییە لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٨ە و چەند ساڵێک بووە لە ئەڵمانیا دەژیا. ناوبراو لە ویلایەتی ڕاین-وێستفالیای باکوور سزای زیندانی بۆ دەرچووبوو، دوای ئەوەی بە چەندین تاوان وەک دزیی چەکداری، هێرشی جەستەیی و سەرانەوەرگرتن تاوانبار کرابوو.