ساندەی تایمز : ڕێژیمی ئێران لە لاوازترین ماوەی دەسەڵاتداری خۆی دایە

Dîroka Belavkirin :
ساندەی تایمز : ڕێژیمی ئێران لە لاوازترین ماوەی دەسەڵاتداری خۆی دایە
پەیامی کورد    ...   ساندەی تایمز : ڕێژیمی ئێران لە لاوازترین ماوەی دەسەڵاتداری خۆی دایە

بەپێی ڕاپۆرتی ساندەی تایمز، ئەمریکا کەرەستە سەربازییەکانی وەک فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥، فڕۆکەی سی ١٧، تانکەری سووتەمەنی ئاسمانی و هێزە مرۆییەکانی بە ڕێژەیەک لە خاکی ئێران نزیک کردووەتەوە کە دەتوانێت بە ئاسانی هێرشی ڕاستەوخۆ بکات و هەموو بنکە و شوێنە هەستیارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بکاتە ئامانج.

هەروەها ئەو ڕۆژنامە بەریتانییە باسی لە دۆخی ئێستای ڕێژیمی تاران کردووە و نووسیویەتی: "لە ڕوانگەی دۆخی ناوخۆیی و دەرەکییەوە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە لاوازترین ماوەی دەسەڵاتداری خۆی دایە".

ساندەی تایمز لە بەشێکی ڕاپۆرتەكەدا پرژاوەتە سەر قەیران و هەوڵە دژەمرۆیی یەکانی ڕێژیمی ئێران وەک سەرکوتی خوێناوی ناڕەزایەتییەکان، ئابووری داڕماو، ناکارامەیی بەڕێوبەری، گەمارۆکان و شپرزەیی دۆخی هێزە سەربازییەکانی ڕێژیم.

شیکارییەکە دەرخەری ئەوەیە کە مەرجەکانی ترامپ بۆ کۆماری ئیسلامی جی بەجێ نابێت و بەرپرسانی ڕێژیمیش مەرجەکانی ئەمریکا بە خۆبەدەستەوەدان دەزانن، بۆیە ئەوە دەكرێ شەڕێکی گەورەی لێ بکەوێتەوە.