سیناتۆرێکی ئەمریکی: بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی سوریا "توندڕەوترن"

Dîroka Belavkirin :
سیناتۆرێکی ئەمریکی: بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی سوریا "توندڕەوترن"
پەیامی کورد... سیناتۆرێکی ئەمریکی: بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی سوریا "توندڕەوترن"

سیناتۆر لیندسی گراهام ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند کە بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئینتیقالیی سوریا "توندڕەوترن".

گراهام لە تویتێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (ئێکس) وتی: "لەکاتێکدا پشتگیری لە هەوڵەکان دەکەم بۆ یارمەتیدانی ئەم حکومەتە نوێیە لە سوریا، بەڵام دەبێت بە وریاييەکی زۆرەوە ئەم کارە بکەین".

هەروەها ڕوونی کردەوە: "بەڵگەی ڕوو لە زیادبوون هەیە لەسەر ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی سوریا توندڕەوترن لەوەی کە وێنا دەکرێن".

قسەکانی سیناتۆر لیندسی گراهام وەک کاردانەوەیەک بوو بۆ ئەو دروشمانەی پەیوەست بوون بە غەززەوە، کە لەلایەن ئەندامانی سوپای سوریاوە لە میانەی نمایشێکی سەربازیدا لە یادکردنەوەی "جەژنی ڕزگارکردن"دا وترانەوە.

دووشەممەی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دەزگا ئەمنییەکان بەڵگەنامەیەکیان لە تۆڕە کراوەکانەوە دەستکەوتووە، کە تێیدا سەربازانی وەزارەتی بەرگری لە حکومەتی ئینتیقالیی سوریا دەردەکەون دروشم بۆ غەززە و دژی ئیسرائیل دەڵێنەوە.

سیناتۆرە کۆمارییەکە وتیشی: "ئیسرائیل مافی خۆیەتی پێداگری لەسەر ناوچەی ئەمنی بکات کە تەنها ئیسرائیل ناپارێزێت، بەڵکو کەمینەکانی ناو سوریاش، وەک دروزەکان دەپارێزێت".