پەیامی کورد ... سەرۆکی پێنتاگۆن : مەترسییەکان لە زیادبوون دایە و دۆخی ئێستای جیهان بەراورد دەکرێت بە ساڵی ١٩٣٩
🔹پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا پیشەسازی خۆی دەخاتە سەر "بنەمای جەنگ". هەروەها بەڵێنیشی دا کە وەزارەتی بەرگری ڕێبازی خۆی بۆ دابینکردنی چەک و تەکنۆلۆژیا بگۆڕێت و خێراتری بکات.
🔹پێشتر وەزیری سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ئەمریکا بەنیازە لەماوەی دوو بۆ سێ ساڵی داهاتوودا لانیکەم یەک ملیۆن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بکڕێت.