فەرمانی سەرکوتکردن لە سەرەوە؛ خامنەیی جینایەتكار خۆپیشاندەرانی بە “ئاژاوەگێڕ” ناوبرد و بە ئاشکرا هەڕەشەی سەرکوتکردنی کرد

Dîroka Belavkirin :
فەرمانی سەرکوتکردن لە سەرەوە؛ خامنەیی جینایەتكار خۆپیشاندەرانی بە “ئاژاوەگێڕ” ناوبرد و بە ئاشکرا هەڕەشەی سەرکوتکردنی کرد
پەیامی کورد    ...   فەرمانی سەرکوتکردن لە سەرەوە؛ خامنەیی جینایەتكار خۆپیشاندەرانی بە “ئاژاوەگێڕ” ناوبرد و بە ئاشکرا هەڕەشەی سەرکوتکردنی کرد

خامنەیی جینایەتكار، لە دوایین هەڵوێستی خۆیدا جارێکی دیکە بە زمانێکی سووکایەتیپێکەر و هەڕەشەئامێز هێرشی کردە سەر ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان و خۆپیشاندەرانی بە “ئاژاوەگێڕ” ناوبرد؛ لێدوانگەلێك کە لە ڕوانگەی چاودێرانەوە لە دەرکردنی فەرمانی سەرکوتکردن لە بەرزترین ئاستی دەسەڵاتەوە شتێكی دیكە نییە.

ئەو بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە خۆپیشاندەران دەبێت "شوێنی خۆیان نیشان بدرێت"، مووڵەتی تووندكردنی تووندوتیژی حكوومەتی لە دژی ئەو خەڵكە دەرکرد كە بۆ داواكردنی مافەكانی خۆیان هاتوونە سەر شەقامەكان.

ڕەخنەگران و چالاکانی سیاسی دەڵێن ئەم ئەدەبیاتە ئەمنییەتییە نەک هەر ووڵام بە داواکارییە ڕەواکانی کۆمەڵگا نییە، بەڵکوو نیشانەی ترسی حکوومەت لە ڕاپەڕینێکە کە چیتر بە چاکسازی و پاشەکشەی بەشەکی ڕازی نییە. بە باوەڕی ئەوان کەلێنی نێوان خەڵک و حکوومەت گەیشتووەتە قۆناغێک كە گەڕانەوەی نییە.