كوژرانی ١٥٠ منداڵ لە ناڕەزایەتییەكانی بەفرانباردا 

Dîroka Belavkirin :
كوژرانی ١٥٠ منداڵ لە ناڕەزایەتییەكانی بەفرانباردا 
پەیامی کورد    ...   كوژرانی ١٥٠ منداڵ لە ناڕەزایەتییەكانی بەفرانباردا 

كانوونی مامۆستایانی ئێران لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا کە لە ١١ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٤دا بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند کە بەپێی ئامارە بەڵگەدارەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، زیاتر لە ١٥٠ منداڵ و هەرزەکاری ژێر تەمەن ١٨ ساڵ لە کاتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی ئێراندا گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا، یەکێک لە خوێناویترین قۆناغەکانی سەرکوتکردن لە مێژووی هاوچەرخی ئێران دا ڕوویداوە و جگە لە قوربانیانی مەدەنی، زیاتر لە ١٠ مامۆستاش لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و سەربازییەکانەوە کراونەتە ئامانج.

کانوونی مامۆستایان جەختی لەوە کردەوە کە هەزاران خۆپیشاندەر بە خوێندکار و مامۆستایانەوە تا ئێستاش لە گرتنگە و زیندانەکاندا لە ژێر بارودۆخێکی نامرۆڤانەدا ڕاگیراون.