كۆبوونەوەی لاریجانی و پووتین لە کرێملین؛

Dîroka Belavkirin :
كۆبوونەوەی لاریجانی و پووتین لە کرێملین؛
  • كۆبوونەوەی لاریجانی و پووتین لە کرێملین؛

تاران لەژێر فشاردا، مۆسکۆ مەقسەدی هەمیشەیی لە ڕۆژانی قەیران 

عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕێبەندان، لە کرێملین لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار و وتووێژی کرد.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ زۆرترین ئاستی فشاری سیاسی و دیپلۆماسی لە لایەن واشینتۆن و برۆكسێل بەرەوڕوو بووەتەوە؛ فشارگەلێك کە دوای سەرکوتکردنی خوێناوی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە ئێران و سەپاندنی سزای نوێ و گفتوگۆی جیددی سەبارەت بە ناساندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی توندتر بوون.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، بەشێک لە ماڵپەڕەکانی بەدواداچوونی گەشتەکان، هەواڵی فڕینی فڕۆکەیەکی تایبەتی بەرپرسانی ئێرانیان بۆ مۆسکۆ بڵاو كردبووەوە.

چاودێران دەڵێن، هاتن و چوونی بەپەلە و بێدەنگی بەرپرسانی باڵای ئێران بۆ مۆسکۆ لە قەیرانەكاندا، نموونەیەكی دووبارەبووەوەیە؛ وەک هەوڵێک بۆ بەڕێوەبردنی مانەوە لە بارودۆخی زیادبوونی گۆشەگیری نێودەوڵەتی لێک دەدرێتەوە.