لەنگەر خستنی كەشتییەكی جەنگی هێزی دەریای ئەمریکا لە بەندەرێکی ئیسرائیل
كەشتییەكی جەنگی هێزی دەریای ئەمریکا ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕێبەندان، لە بەندەری ئیلاتی ئیسرائیل لە باشووری ئەو ووڵاتە لەنگەری گرت، هەنگاوێک کە هاوكات لەگەڵ زیادبوونی گرژییە سیاسی و سەربازییەکانی نێوان واشینتۆن و تاران كراوە.
ماڵپەڕی هەواڵی یێنت، بە پشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، کەشتییەكە چووەتە بەندەرێک لە کەندئاوی عەقەبە، لە نزیک سنوورەکانی ئیسرائیل لەگەڵ میسر و ئوردن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، جێگیرکردنی كەشتی جەنگی ئەمریکا پێش وەختە پلانی بۆ دانراوە و بەشێکە لە چوارچێوەی بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی سەربازی نێوان سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل.