مارک لڤین: دانووستاندن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی فریوێكی مێژوویی یە، ئەم دەسەڵاتە دەبێ هەر ئێستا لاببرێت

Dîroka Belavkirin :
مارک لڤین: دانووستاندن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی فریوێكی مێژوویی یە، ئەم دەسەڵاتە دەبێ هەر ئێستا لاببرێت
  • مارک لڤین: دانووستاندن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی فریوێكی مێژوویی یە، ئەم دەسەڵاتە دەبێ هەر ئێستا لاببرێت

مارک لڤین، سیمای دیاری میدیایی ئەمریکا، بە تۆونێکی تووند و هۆشدارییەوە ڕایگەیاند، ئەزموونی دەیان ساڵەی دانووستان لەگەڵ کۆریای باکوور دەریخستووە کە "رێککەوتن لەگەڵ ڕژێمە یاغییەكان تەنها کات دەکڕێ، نەک ئاسایش". ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە کۆریای باکوور بە درۆ و فێڵ کردن لە هەموو ڕێککەوتنەکاندا، ئەمڕۆ بە نزیكەی ٥٠ مووشەكی ئەتۆمی گەیشتووە و هەر ساڵ  چەند مووشەکێكی دیکە بۆ جبەخانەکەی زیاد دەکات.

لڤین ووتی کۆماری ئیسلامیش بەتەواوی هەمان ڕێگا پەیڕەو دەکات و لەگەڵ کۆریای باکوور هاوكاری هەیە، بە تاكتیك دانووستانەكان درێژ دەدا تا كات بكڕێت. بە ووتەی ناوبراو، ئەم دەسەڵاتە جینۆسایدە ئێستا لە لاوازترین پێگەی خۆی دایە و ئەگەر لە ئێستادا لانەبرێت، باجەکەی زۆر قورس دەبێت هەم بۆ ئاسایشی جیهانی و هەم بۆ گەلی ئێران کە لەژێر چەوساندنەوە و کۆمەڵکوژیدان.

ئەو شرۆڤەکارە ئەمریکییە هۆشداری دا لەوەی هەر پاشەکشەیەک یان دانووستان لەگەڵ تاران "هەڵەیەکی گەورە و قەرەبوو نەکراو و مێژوویی" دەبێت، ئاماژەی بەوەش کرد، باوەڕی بەوە نییە دۆناڵد ترامپ بکەوێتە ئەو فریودانە مەترسیدارە وە.