گیان لەدەستدانی مامۆستایەکی زانکۆ لە كاتی ناڕەزایەتییەکانی ئێران
دوکتور نەعیم عەبدۆڵڵاهی، مامۆستای زانستە سیاسییەکان و یاسا لە زانکۆی تاران، خەڵکی کرماشان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباردا، لە گەڕەکی نازی ئابادی تاران، گیانی لە دەست دا.
دوکتور نەعیم عەبدۆڵڵاهی، بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکان و بەشداری لە خۆپیشاندانی ساڵەکانی ١٣٩٦، ١٣٩٨ و ١٤٠١ لە زانکۆ دەر کرا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکدا بووە.