لینسی گراهام: ئەگەر حکومەتی سووریا هێز دژی کورد بەکاربهێنێت، هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ گەڕاندنەوەی سزاکانی قەیسەر

Dîroka Belavkirin :
لینسی گراهام: ئەگەر حکومەتی سووریا هێز دژی کورد بەکاربهێنێت، هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ گەڕاندنەوەی سزاکانی قەیسەر
پەیامی کورد... لینسی گراهام: ئەگەر حکومەتی سووریا هێز دژی کورد بەکاربهێنێت، هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ گەڕاندنەوەی سزاکانی قەیسەر

لینسی گراهام، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند؛ ئەگەر حکومەتی سووریا هێزی سەربازی دژی کورد بەکاربهێنێت، ئەوا هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ گەڕاندنەوەی سزاکانی قەیسەر.

گراهام ڕوونی کردەوە کە "ئەگەر حکومەتی نوێی سووریا هێزی سەربازی دژی کورد و هەسەدە بەکاربهێنێت، ئەوا دەبێتە هۆی دروستبوونی دۆخێکی ناسەقامگیر."

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەگەر حکومەتی سووریا هەر هەنگاوێکی سەربازی بنێت، منیش هەموو توانایەکی خۆم دەخەمە گەڕ بۆ کاراکردنەوەی سزاکانی یاسای قەیسەر و وا دەکەم سزاکان توندتریش بن."