مەرجەکانی ئێران پێش کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا

Dîroka Belavkirin :
مەرجەکانی ئێران پێش کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا
  • مەرجەکانی ئێران پێش کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، نوێترین هەڵوێستی ووڵاتەکەی سەبارەت بە گفتوگۆکانی تاران و واشینتۆن راگەیاند و دەڵێت،  بە زانابوونییەکی تەواوەوە مامەڵە لەگەڵ دانووستانەکاندا دەکات.

عێراقچی لە پەیامێکدا لە ئێکس نووسیویەتی، ئێران بە "چاوێکی کراوە" و لەبەرچاوگرتنی ئەزموون و یادەوەرییەکانی ساڵانی ڕابردوو، پێ دەنێتە ناو قۆناغی نوێی گفتوگۆکانەوە. 

هەروەها دەڵێت: "ئێمە بە نیازێکی پاکەوە بەشدار دەبین، بەڵام لەسەر مافەکانمان جێگیر و سوور دەمێنینەوە."

وەزیری دەرەوەی ئێران چەند خاڵێکی وەک مەرجی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی دانووستانەکان خستوەتە ڕوو:

1. پابەندبوون بە بەڵێنەکان: پێویستە لایەنەکانی بەرامبەر بگەڕێنەوە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو پابەندییانەی لەسەریانە.
2. پێگەی یەکسان و ڕێزی دوولایەنە: ئەمانە تەنها "دروشم" نین، بەڵکوو کۆڵەکەی سەرەکی هەر ڕێککەوتنێکی بەردەوامن.

3. بەرژەوەندی هاوبەش: هەر گفتوگۆیەک ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی هەردوولا نەبێت، ناتوانێت ببێتە ڕێککەوتنێکی جێگیر.