نفووزی ڕێژیمی ئێران لە لوبنان هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و ئەمریکا

Dîroka Belavkirin :
نفووزی ڕێژیمی ئێران لە لوبنان هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و ئەمریکا
پەیامی کورد    ...   نفووزی ڕێژیمی ئێران لە لوبنان هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و ئەمریکا

ڕێژیمی ئێران لە لوبنان و ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی لە حیزبۆڵڵا بۆتە هەڕەشەیەکی ئەمنی جیددی بۆ سەر ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

مارک وارنەر، سیناتۆری دیموکرات لە بارەی نفووز و کاریگەری ڕێژیمی ئێران لەسەر حیزبوڵڵا لە لوبنان ڕایگەیاند، “کاریگەری ڕێژیمی ئێران لە لوبنان ساڵانێکی زۆرە بووەتە کێشە، پێویستە مامەڵە لەگەڵ حیزبۆڵڵا بکەین و نفووزی ڕێژیمی ئێران کەم بکەینەوە”.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە ترامپ هەنگاوێکی زۆر چارەنووسسازانەی سەبارەت بە ڕێژیمی ئێران گرتەبەر و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیلییەکان ئەم کارەی کردووە، زیادی کرد: دەبێ بەردەوام بین لە فشارخستنە سەر تاران و ڕێگری لەم دۆخە بکەین.

هەروەها زیادی کرد: ڕژیمی ئێران پاش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە تووندی پاشەكشەی كردووە و لاواز بووە.