پەیامی کورد ... ترامپ هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەكات
کوژرانی دوو سەرباز و هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە سووریا لە لایەن داعش ەوە/ ترامپ هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەكات
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، شەممە لە ئەنجامی بۆسەیەک لە سووریا لە لایەن داعش ەوە سێ هاووڵاتی ئەمریکی کوژران و ژمارەیەک سەربازی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوەکەی سێنتکۆم، هێرشەکە لەلایەن یەک چەکداری سەر بە ڕێکخراوی داعش ەوە ئەنجام دراوە کە بووەتە هۆی کوژرانی دوو سەرباز و یەک کارمەندی مەدەنی ئەمریکی برینداربوونی سێ سەربازی دیکەی.
سێنتکۆم ڕوونی کردووەتەوە هێزەکانیان ووڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و چەکدارە هێرشبەرەکەی داعش کوژراوە.
ترامپ، ئاماژەی بە هەڵوێستی سەرۆکی سووریا کردووە و نووسیویەتی: سەرۆکی سووریا، ئەحمەد شەرع، زۆر تووڕە و نیگەرانە بەم هێرشە.
ترامپ بە ئاشکرا هەڕەشەی ووڵامدانەوەی کردووە و دەڵێت: تۆڵەسەندنەوەیەکی زۆر جیددی و سەخت دەبێت.
هەروەها سەرۆکی ئەمریکا ووتی ئەمە هێرشێکی داعش بوو بۆ سەر ئێمە و سووریا و دەیبینن ئێمە تۆڵە دەکەینەوە.