ئاكادیمیای زانستی ئەورووپا EAS خەڵاتی نیكۆلا تێسلا “٢٠٢٥ی بەخشرایە کوردێکی ڕۆژهەڵاتی

Dîroka Belavkirin :
ئاكادیمیای زانستی ئەورووپا EAS خەڵاتی نیكۆلا تێسلا “٢٠٢٥ی بەخشرایە کوردێکی ڕۆژهەڵاتی
پەیامی کورد    ...   ئاكادیمیای زانستی ئەورووپا EAS خەڵاتی نیكۆلا تێسلا “٢٠٢٥ی بەخشرایە کوردێکی ڕۆژهەڵاتی

ئاكادیمیای زانستی ئەورووپا EAS خەڵاتی نیكۆلا تێسلا “٢٠٢٥ی بەخشییە دیاكۆ قازی زادە، توێژەری گەنجی خەڵكی مەهاباد و خوێندكاری زانكۆی TITUی بەلجیكا.

ئەم خەڵاتە بەهۆی داهێنانەكانی ناوبراو لە بواری گیادەرمانی پێی بەخشراوە، كە تێیدا ڕێگەچارەیەك بۆ دەرهێنانی بەردی زراو بەبێ نەشتەرگەری و چارەسەری خێرای چەوری جگەر دەخاتەڕوو.

شایانی باسە، دیاكۆ پێشتریش لە فێستیڤاڵی جیهانی تەكنۆفێست ٢٠٢٤ لە توركیا، مەداڵیای زێڕی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەدەست هێنابوو.