پەیامی کورد- دیمەشق
بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ پێنجشەممە، ڕایگەیاند: "چەندین مەرج لە ئارادان پێش هەر ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ سوریا".
لەم دواییانەدا، ئیسرائیل سیاسەت و هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی لە سوریا توندتر کردۆتەوە، بەجۆرێک ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی پارێزگاکانی سوریا لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە بەزێندران، هەروەها دوێنێ چوارشەممە ناوچە دابڕێندراوەکانی (ناوچە عازلەکان) باشووری سوریا، سەردانێکی مەیدانی نەتەنیاهوی بەخۆیەوە بینی بە یاوەری ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیسرائیلی.
نەتەنیاهو لە لێدوانەکانیدا زیادی کرد: "ڕێگە بە سەرهەڵدانی هەڕەشەکان لە باشووری سوریا نادەین"، و ئاماژەی بەوەشکرد کە سوریا زیاتر لە ئیسرائیل بەرژەوەندی لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنیدا هەیە.
هەروەها بەپێی لێدوانەکان وتیشی: "ڕێگریمان لە تورکیا کرد بچێتە نێو باشوور و ناوەڕاستی سوریاوە".