وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە توwندی سزای لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرێكی تەمەن ١٩ ساڵە ئیدانە دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، دەركردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ "ئەمیرحسێن قادرزادە"، ناڕازییەكی تەمەن ١٩ ساڵ که له كاتی ناڕەزایەتییه سەرتاسەرییەکانی ئێران دەستب ەسەر کرابوو، به نیشانەیەکی ڕوونی تووندتربوونی سیاسەتی سەركوت و تۆقاندنی حكوومەتی ڕێژیمی ئێران لە قەڵەم دا.
بەرپرسانی ئەمریکا جەختیان لەوە کردەوە کە بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ بێدەنگ کردنی ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان پێشێلکارییەکی گەورە و سیستەماتیکی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤە، لەوانەش مافی ژیان و مافی ناڕەزایەتی ئاشتیانە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بانگەوازێکی فەرمی دا داوای لە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران کرد کە دەست بەجێ جێبەجێ کردنی ئەم حوکمە ڕابگرن و هۆشداری دا کە درێژەدان بەم جۆرە کارانە بەرپرسیارییەتییەکی قورسی یاسایی و نێودەوڵەتی بۆ حکوومەتی ئێران بەدوای خۆیدا دەهێنێت.