مەترسی جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی یووسف ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسی کورد
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ەوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دۆسیەی یووسف ئەحمەدی، زیندانی سیاسی کورد و خەڵکی بانە بۆ لقی جێبەجێ کردنی سزاکان گواستراوەتەوە و مەترسی جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی ئەم زیندانییە سیاسییە تەمەن ٤٠ ساڵە لە ئارادایە. ناوبراو لە پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە بەبێ تەنانەت یەک ڕۆژ مووڵەت لە بەندیخانەدا ماوەتەوە.