وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : ئۆکراین پێشنیارەکانی ڕووسیا بۆ دانووستان پشتگوێ دەخات

Dîroka Belavkirin :
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : ئۆکراین پێشنیارەکانی ڕووسیا بۆ دانووستان پشتگوێ دەخات
  • وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : ئۆکراین پێشنیارەکانی ڕووسیا بۆ دانووستان پشتگوێ دەخات

🛰ئەلێکسی پۆلیشچوک، بەڕێوبەری بەشی دووەمی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ووزەی نێودەوڵەتی لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئۆکراین چەند پێشنیارێکی ڕووسیای پشتگوێ خستووە کە ئامانجیان پێش خستنی دانووستانەکانە.

🛰پۆلیشچووک ڕایگەیاند کە لە مانگی تەمووزی ٢٠٢٥ەوە ئۆکراین ووڵامی دەست پێشخەرییەکانی ڕووسیای نەداوەتەوە سەبارەت بە درووستکردنی ناوەندێکی دوولایەنە بۆ چاودێریکردن و کۆنترۆڵ کردنی ئاگربەست، درووستکردنی سێ گرووپی کار، یان ئامادەیی ڕووسیا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی شاندەکان. ووتی : بە کورتی تۆپەکە لە یاریگای ئۆکراین دایە.

🛰ئاماژەی بەوەش دا کە مۆسکۆ کراوەیە بۆ گفتوگۆ و بانگەشەکانی کیێڤی ڕەتکردەوە کە دانووستانەکان بێکاریگەرن. پۆلیشچووک ووتی کە ئەم جۆرە ڕوونکردنەوانە "پێ دەچێت دوور بن"، ئاماژەی بە بڕیاری ئۆکراین کرد بۆ ڕاگرتنی دانووستانەکانی ئەستەنبووڵ لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەهۆی نەبوونی "پێشکەوتنی بەرجەستە".

🛰پێشتر ڕووسیا و ئۆکراین سێ خولی دانووستانی ڕاستەوخۆیان لە ئەستەنبووڵ ئەنجام داوە کە لە ئەنجامدا ئاڵوگۆڕی دیلەکان و گواستنەوەی تەرمی سەربازە کوژراوەکانی ئۆکراین و ئاڵوگۆڕی ڕەشنووسی تێبینی لەسەر ئەگەری ڕێککەوتنی لێکەوتەوە.

🛰هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لەم دوایی یانەدا دانووستانە ئەمنییە داخراوەکان کە شاندەکانی ڕووسیا و ئەمریکا و ئۆکراین تێیدا بەشداربوون لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێوەچوو و تیشکیان خستە سەر توخمە چارەسەرنەکراوەکانی پلانی ئاشتی ئەمریکا.