ناڕوونی چارەنووسی ٤ هاووڵاتی پاش دەست بەسەرکردنیان لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی ئێران 

Dîroka Belavkirin :
ناڕوونی چارەنووسی ٤ هاووڵاتی پاش دەست بەسەرکردنیان لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی ئێران 
  • ناڕوونی چارەنووسی ٤ هاووڵاتی پاش دەست بەسەرکردنیان لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی ئێران 


 
چارەنووسی ٤ هاووڵاتی بە ناوەکانی، مەسعوود کیانی، محەممەد مارابی، دوکتور نەبی ئومیدی و ئەشکان کەڵەکی ناڕوونە؛ ئەم هاووڵاتییانە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک دوای تێپەربوونی ١٥ ڕۆژ لە گیرانی مەسعوود کیانی مامۆستا و میدیاکاری خەڵکی شاباد،هیچ هەواڵێک لە دۆخی تەندرووستی ناوبراو لەبەردەست دا نییە. مەسعوود کیانی ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران ەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی گیراوە.

هەرلەم پەیوەندییەدا، موحەممەد ماراوی خەڵکی گوندی ماراوسەر بە شاری کامیاران ماوەی ١١ ڕۆژە و دوکتور نەبی ئومیدی زانستیاری ئابووری زانکۆی ئیلام ٣ حەفتە و ئەشکان کەڵەکی خەڵکی ناوچەی برادۆستی ورمێ ماوەی ١ حەفتەیە کە گیراون و چارەنووسیان نادیارە.

جێی باسە کە هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانییارییەک لە هۆکاری گرتن و تۆمەتەوە پاڵدراوەکان دژی ئەم ٤ هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.