کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل : تەلئەڤیڤ مەزەندە دەکات کە ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران
کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە مەزەندە دەکەن کە ئەمریکا لە ئاستانەی هێرش کردنە سەر ئێران دایە و هەفتەی داهاتووی بە "هەفتەیەکی سەرەکی" لەم بارەوە وەسف کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ هێشتا بڕیاری کۆتایی بۆ هێرشکردن نەداوە، بەڵام ئەمریکا پرۆسەی ئامادەکردنی کەرەستە و ڕێکخستنی پێویست بۆ ئەگەری ئۆپراسیۆن تا کۆتایی ئەم هەفتەیە تەواو دەکات.
کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل دەنووسێت کە لەم دیدارانەدا بەرپرسانی باڵای سەربازی ئیسرائیل هەڵوێستی تەلئەڤیڤیان خستووەتە بەردەم لایەنی ئەمریکی. به پێی ئەم هەڵوێستە له لێدانی یەکەم دا پێویسته لە تەنیشت ئامانجە حكوومییەكان، هێرش بکرێته سەر ئامانجه سەربازییە تایبەتەكان.
بە پێی ڕوانگەی ئیسرائیل، جگە لە بەئامانجگرتنی دامودەزگاکانی حکوومەت بە ئامانجی هاندانی گەلی ئێران بۆ ڕووخاندنی حکوومەت، پێویستە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا سیستەمی مووشەکی زەوی بە زەوی کۆماری ئیسلامیش بکەنە ئامانج بە مەبەستی لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی حکوومەت بە شێوەیەکی جیددی.