پەیامی کورد ... پێگەی سوپای پاسداران بەردەوام لە لاوازبوون دایە
ڕۆژنامەی "لیبراسیۆن"ی فەڕەنسی لە شیکارییەکدا نووسیویەتی کە سوپای پاسداران سەرەڕای ڕۆڵی سەرەکی وەک بازووی سەرەکی ئەمنی و سەربازی ڕێژیمی ئێران، دوای سەرکوتکردنی خوێناوی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یە ڕووبەڕووی دابەزینی بەرچاوی شەرعیەتی کۆمەڵایەتی و زیادبوونی ناڕازیبوونی گشتی بووەتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەکە، زۆربوونی تووندوتیژییەكان و زیادبوونی نەفرەتی کۆمەڵایەتی وایکردووە پێگەی سوپای پاسداران لە پێشووتر لاوازتر بێت.