پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ماکسیم پرێڤۆ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە.
هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەلجیکا کردەوە، بە تایبەتی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بازرگانی.
دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.