پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ھاوکاری ووڵاتانی کەندئاو کۆبووەوە
سێشەممە 1/20 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس ، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتی نوێی ئەنجوومەنی ھاوکاری ووڵاتانی کەندئاو کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ووڵاتانی کەندئاو.
شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەى دیدارەکە بوو.
سەرۆکی حکوومەت نیگەرانی قووڵی خۆی لە پەرەسەندنی گرژی و شەڕ دەربڕی و جەختی لە پاراستن ئاشتی و سەقامگیری و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردەوە.
