پەیامی کورد ... پەرلەمانی ئەورووپا بڕیارنامەی بەتێرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی پەسەند کرد
پەرلەمانی ئەورووپا، بە زۆرینەی دەنگ بڕیارنامەی بەتێرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێرانی پەسەند کرد.
لە بڕیارنامەکەی پارلەمانی ئەورووپادا پێداگری لەسەر دەرکردنی دیپلۆماتکارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە یەکیتی ئەورووپا کراوەیەوە.
هەروەها یەکیتی ئەورووپا لە بڕیارنامەی دژ بە ڕێژیمی ئێراندا ڕێکاری پێویست بۆ پێشگرتن لە سنووردارکردنی ئینتەرنێت لەلایەن ڕێژیمی تارانی پەسەند کردووە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەوبارەوە نووسیویەتی: "لە تاران ەوە هەتا دڵی ئەورووپا، پەیامەکە ڕوونە، ئێران دەبێت ئازاد بێت و ئێران ئازاد دەبێت".
ڕۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا لەو پەیامەیدا پێداگرە لەسەر ئەوەی کە پەرلەمانی ئەورووپا بەشێوەی بەربڵاو پشتیوانی لە داخوازییەکانی خەڵکی ئێران دەکات و خوازیاری ڕاگرتنی سەرکوت و لەسێدارەدانەکان، ئازادی بەندکراوان و سزادانی سەرکوتکەرەکانە.