شیهیدبوونی سێ هاووڵاتی ی دیكەی کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناڕەزایەتییەکانی تاران و ڕەی

Dîroka Belavkirin :
شیهیدبوونی سێ هاووڵاتی ی دیكەی کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناڕەزایەتییەکانی تاران و ڕەی
پەیامی کورد    ...   شیهیدبوونی سێ هاووڵاتی ی دیكەی کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناڕەزایەتییەکانی تاران و ڕەی

ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، محەممەدرەزا عەبدولڕەحمانزادە، منداڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سەڵماس لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاران دا گیانی لە دەست داوە.
سەرچاوەیەک لەم بارەوە ڕاگەیاندووە کە تەرمی ئەم منداڵە بۆ قوم گواستراوەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، مەیسەم نەزەری، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان گیانی لە دەست دا.
بە ووتەی سەرچاوە ئاگادارەکان تەرمی ئەم گیان بەختکردووە لە بەرامبەر ٧٠٠ ملیۆن تمەن ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

هەمان ڕۆژدا، ١٩ی بەفرانبار، یاسین ئیلاهی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی ئاب ئەنار، سەر بە ئاودانان لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی فەلەکەی یەکەمی دەوڵەت‌ئاوای شاری ڕەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان گیانی لە دەست داوە.