چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری کۆتایی لەبارەی کاندیدکردنی مالکی دا

Dîroka Belavkirin :
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری کۆتایی لەبارەی کاندیدکردنی مالکی دا
پەیامی کورد    ...   چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری کۆتایی لەبارەی کاندیدکردنی مالکی دا

سەرکردەیەکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سکای نیووزی عەرەبی ڕایگەیاند، چوارچێوەکە بڕیاری کۆتایی داوە بە کاندیدکردنی نووری مالکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

ئەو سەرکردەیە جەختی لەوەش کردەوە کە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی مافی دیاریکردنی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هەیە.

 هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی عێراق دا قبووڵ کراو نییە.