پەیامی کورد ... ڕووسیا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات لەکاتی گەشتکردنیان بۆ ئێران خۆیان لە وێنەگرتن بەدوور بگرن
باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە تاران بە بڵاو كردنەوەی ڕاگەێندراوێك، هۆشداری دایە هاووڵاتییانی ووڵاتەکەی لە کاتی سەفەرکردن بۆ ئێران خۆیان لە وێنەگرتن بەدوور بگرن. هەروەها باڵیۆزخانەکە داوای لە هاووڵاتییانی ووڵاتەکەی کردووە کە "بە ووردی پەیڕەوی یاسا ناوخۆیی یەکان بکەن و ووردبینی و ووریایی پێویست لەبەرچاو بگرن".