سەرکەوتنی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بواری پزیشکی دا

Dîroka Belavkirin :
سەرکەوتنی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بواری پزیشکی دا
پەیامی کورد   ...   سەرکەوتنی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بواری پزیشکی دا

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٢٦/١/ ٢٠٢٥)، ئاکام ئەسەدی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دانیشتووی ووڵاتی دانیمارک پرۆژەی هۆشی دەستکرد بۆ کاروباری پزشکی لە بواری چارەسەری بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی ژنان لە زانکۆی ئاڵبۆرگ وەکوو تێزی دوکتورا پێشکەش کرد.

شایانی باسە کە پرۆژەکەی ناوبراو بە پلەیەکی باش وەرگیرا و هاوکات وکوو لێکۆڵەر لەو بوارەدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو ووڵاتەدا ئەرکی پێ سپێردرا .

ئاکام ئەسەدی لە بنەماڵەیەکی سیاسی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە و بڕوانامەی ئەندازیاری پیشەسازی لە شاری قەزوین بەدەست هێناوە و دوای ماوەیەک کارکردن لە بواری پیشەسازی دا بە هۆکاری سیاسی پەڕیوەی هەندەران بووە و پاشان لە ووڵاتی دانیمارک گیرساوەتەوە.

ناوبراو لە ووڵاتی دانیمارک وێڕای ڕاپەڕاندی ئەرکی حیزبی و بنەماڵەیی خۆی بەردەوام هەولی خۆ پێگەیاندنی داوە و بە خۆشحاڵییەوە توانیویەتی دوو بڕوانامەی ئەندازیاری تیمی و دوکتورای بواری هۆشی دەستکرد بۆ چارەسەری نەشتەرگەری شێرپەنجەی ژنان بەدەست بێنێ.