پەیامی کورد ... مۆگرینی و سانینۆ، دوو کەسایەتی باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا، بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران
پۆلێتیکۆ
برۆکسل، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا و ستیفانۆ سانینۆ، یەکێک لە باڵاترین دیپلۆماتکارەکانی بلۆکەکە دەستگیرکران، دوای ئەوەی پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتایە سەر بارەگای خزمەتگوزاری کاری دەرەوەی ئەورووپا (EEAS) و کۆلێژی ئەورووپا لە برووژ.
داواکاری گشتی ئەورووپا (EPPO) ڕایگەیاند، ئەو سێ کەسە دەستگیرکراون و هەڵمەتەکان لەسەر داوای دەزگاکە و بە مووڵەتی پۆلیسی بەلجیکا ئەنجام دراون. تۆمەتە سەرەکییەکان: گەندەڵی و پێشێل کردنی یاساکانی کێبڕکێ لە پێدانی گرێبەستی دامەزراندنی “ئەکادیمیای دیپلۆماسی ئەورووپی”.
مۆگرینی لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە سەرۆکی کۆلێژی ئەورووپا (قوتابخانەی باڵای یەکیتی ئەورووپا بۆ ڕاهێنانی بەرپرسانی داهاتوو) بووە و پێشتر تا ساڵی ٢٠١٩ سەرۆکی خزمەتگوزاری کاری دەرەوەی ئەورووپا EEAS بووە.
داواکاری گشتی ئەورووپا دەڵێت "بەڵگەی بەهێز" هەیە کە پرۆسەی تەندەر بۆ ئەکادیمیاکە پێشێلکردنی یاساکانی کێبڕکێی یەکیتی ئەورووپا بووە و گرێبەستەکە بە شێوەیەکی نایاسایی دراوە.
گەورەترین دۆسیەی گەندەڵییە لە بەرزترین ئاستی دام ودەزگاکانی یەکیتی ئەورووپا لە ساڵانی ڕابردوودا و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.