پەیامی کورد ... ڕووسیا ڕاداری پێشکەوتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەخاتە ڕوو
▫️دیمیتری کۆزلۆڤ، سەرۆکی ئەندازیاری کۆمپانیای ئاڤیاکۆنتڕۆڵی ڕووسی کە پەرەی بەو سیستەمە داوە، ڕایگەیاندووە : سیستەمی چاودێری و کۆنترۆڵ کردنی ئاسمانی (ASCS) تەنها ڕادار نییە، بەڵکوو سەکۆیەکی زیرەکە بۆ بەڕێوەبردنی ئاسمانی لە سەردەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دا.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:
▫️سیستەمەکە دەتوانێت لە یەک کاتدا تا ٣٠ ئامانج بەدواداچوون بکات
▫️ڕووپۆشی تەواوی ئازیموتی ٣٦٠ پلە و گۆشەی بەرزی تا ٤٥ پلە دابین دەکات
▫️کێشی ئەم سیستەمە تەنها ١٠٠ کیلۆگرامە، دەتوانرێت بە خێرایی لە هەردوو ژینگەی مەدەنی و سەربازی دا جێگیر بکرێت.
💬کۆزلۆڤ جەختی لەوە کردەوە: "ئەم سیستەمە ووڵامێکی تەکنۆلۆژی ڕاستەوخۆیە بۆ ئەو تەحەددایانەی کە لە بوارەکانی ئۆپراسیۆن دا ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، هەروەها لە پاراستنی ژێرخانی گرینگی ڕووسیادا".