پەیامی کورد ... کاربەدەستانی تورکیا : کەشتی تانکەری ڕووسی میدۆلگا-٢ کە ڕۆنی ڕووەکی هەڵگرتبوو لە دەریای ڕەش هێرشی کرایە سەر، داوای یارمەتی نەکراوە
🔸بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری دەریایی تورکیا ڕایگەیاند، کەشتییەکی ڕووسی کە لە ڕێگای جۆرجیا بوو لە دەریای ڕەش دا هێرش کراوەتە سەر.
🔸تانکەری میدۆلگا-٢ کە لە ڕووسیاوە بەرەو جۆرجیا دەڕۆیشت و ڕۆنی گوڵەبەڕۆژەی هەڵگرتبوو، لە دووری ٨٠ میل لە کەنارئاوەکانمانەوە هێرش کرایە سەر. کەشتییەکە کە ١٣ تیمی کەشتییەکەی تێدایە، داوای یارمەتی نەکردووە. کەشتییەکە بەرەو سینۆپ دەڕوات.