شارەوانی هەولێر : تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشی دان

Dîroka Belavkirin :
شارەوانی هەولێر : تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشی دان
پەیامی کورد   ...   شارەوانی هەولێر : تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشی دان

سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر ڕایگەیاند، بەھۆی گۆڕانی کەش وھەوا و پێشبینی ھاتنی شەپۆلێکی بارانبارین، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرجەم تیمەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر لە ڕاگەێندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای دانانی پلانی وەرزی زستان و خاوێنکردنەوەی مەنھۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، ھەروەھا فراوان کردنی کەند و ڕێڕەوەکانی ئاوی سرووشتی، لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ ھاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەکەن.

لە ڕاگەێندراوەکەدا ھاتووە: "بە ھاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، چەندین لیژنە و تیمی شارەزا لەگەڵ ئامێری قورسی فریاگوزاری خێرا، لە تەواوی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر لەناو گەڕەک و شەقامەکان جێگیر دەکەن".

شارەوانی ھەولێر داوا لە ھاووڵاتییان دەکات لە کاتی چڕبوونەوەی شەپۆلەکانی بارانبارین و ڕوودانی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراوی وەک کۆبوونەوەی ئاو یان لافاو، پەیوەندی بە تیمەکانی فریاگوزارییەوە بکەن.

بۆ ئەم مەبەستەش دوو ژمارە مۆبایلی بۆ پەیوەندیکردن (بە شێوەی ئاسایی، واتساپ، ڤایبەر و تێلیگرام) بڵاو کردووەتەوە کە بریتین لە:

٠٧٥٠٩٥٨٤٨٣٨

٠٧٥١٤١٤٦٦٤٢