پەیامی کورد ... کۆمسیۆن وادهی فهرمی بوونی ئهنجامهكانی ھەڵبژاردنی ١١/١١ ئاشكرا دەکات
بەرپرسی ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند : چاوەڕێ دەکرێت ئهم ھەفتەیه دەستەی دادوەری تانەکان یەکلایی بکاتەوە و ناوی پەرلەمانتاران ڕەوانەی دادگای فیدراڵی بکرێت و پەسەند بکرێن و ئەنجامی کۆتایی ڕابگەێندرێت، دواتر پێویستە لە ماوەی مانگێک پەرلەمان یەکەم دانیشتن ئەنجام بدات و پەرلەمانتارەکان سوێندی یاسایی بخۆن."
خالد عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ووتی، "دوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١١/١١، ئێستا تانەکان ڕەوانەی دەستەی دادوەری کراون و خەریکی یەکلایی کردنەوەی تانەکانن، کە ٨٠٠ تانە لە ئەنجامەکان دراون، بۆیە لەماوەی ١٠ ڕۆژ یەکلایی دەکرێنەوە و بڕیاره ئهم ھەفتەیه وادەی یەکلایی کردنەوە تەواو بێت، دوای تەواوبوون ئەنجام و تانەکان ڕەوانەی دادگای فیدراڵی دەکرێت بۆ پەسەندکردن، ئەوانیش پەسەندی دەکەن و ئەنجامەکان دەبنە فەرمی."
خالد عەباس ووتیشی، "دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدراڵی، ئەنجامەکە دەبێتە فەرمی و پێویستە لەماوەی یەک مانگ پەرلەمان کۆبێتەوە و پەرلەمانتارانی نوێ سوێندی یاسایی بخۆن، بۆیە چاوهڕێ دهكرێت ئهم ھەفتەیه ئەنجامەکان بەفەرمی ڕابگەێندرێن."