کەنەدا بە یەکجاری شێت بوو
🔸تیم هۆدجسۆن وەزیری ووزەی کەنەدا سێشەممە ڕایگەیاند، کەنەدا هەوڵ دەدات هەناردەی ووزە بۆ هێندووستان زیاد بکات بۆ ئەوەی کڕیارەکانی هەمەچەشن بکات و پشت بەستنی بە پێداویستیەکانی ئەمریکا کەم بکاتەوە.
هۆدجسۆن لە لێدوانێک دا لە کۆنفرانسی هەفتەی وزەی هێندووستان ووتی هەناردەکردنی 98%ی ووزەی خۆی بۆ ئەمریکا "هەڵەیەکی ستراتیژییە" و دەرفەتێکی بینی بۆ کارکردن لەگەڵ هێندووستان.
داتاکانی کەپلەر دەریان خستووە کە هاوردەکردنی نەوتی هێندووستان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بە تێکڕا لەسەدا ٢.٥ زیادی کردووە، لە کاتێک دا ناردنی گازی سرووشتی شل لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی لەسەدا ٦.٣ دابەزیوە.
هۆدجسۆن وwتی: "ئێمە لە ئێستادا خەریکی درووستکردنی بۆریین بۆ کەناری ڕۆژئاوا، ئێمە سێ بۆریمان لێرە درووستکردووە و بەدوای درووستکردنی زیاتریش دا دەگەڕێین."
بەڵام پاڵنەرەکانی ئەم دوایی یەی هێندووستان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی ووزەی ئەتۆمی دەتوانێت پاڵنەرێک بێت بۆ پلانەکانی کەنەدا بۆ زیادکردنی دابین کردنی یۆرانیۆم بۆ هێندووستان.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هۆدجسۆن دەڵێت: “پێشتر کەنەدا لەسەدا ٩٨ی ووزەی خۆی لە یەک کڕیارەوە وەردەگرت”. "ئێمە پابەندین بە هەمەچەشنکردنی دابینکردنمان. دەرفەتێک دەبینین بۆ کارکردن لەگەڵ هێندووستان."
ئامێزگرتنی کەنەدا بۆ زیادبوونی بازرگانی ووزە لەگەڵ هێندووستان لە کاتێک دایە کە هەردوو ووڵات بە هۆکاری جیاواز بوونەتە ئامانجی توڕەیی و هەڕەشەی گومرگی لەلایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکاوە. ترامپ دوو هەفتە لەمەوبەر لەناو فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی یەکدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندبوو، ئەگەر نیوودێهلی پابەند نەبێت بە داواکارییەکانی واشێنتۆن بۆ سنووردارکردنی کڕینی نەوتی ڕووسیا، ئەمریکا دەتوانێت باج لەسەر هێندووستان بەرزبکاتەوە. ساڵی ڕابردوو ئەمریکا باجی لەسەر کاڵای هێندووستان دوو هێندە کرد و گەیشتە 50% وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ کڕینی زۆری نەوتی ڕووسیا لەلایەن هێندووستانەوە.
سەبارەت بە کەنەدا، ترامپ باسی لە کردنی کەنەدا کردووە بە ٥١هەمین ویلایەتی ئەمریکا و لەم دوایی یانەشدا نەخشەیەکی پێداچوونەوەی بۆ ئەمریکا بڵاوکردەوە کە کەنەدا، گرینلاند، ڤەنزۆئێللا و کووبا وەک بەشێک لە خاکەکەی لەخۆدەگرێت. ڕۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە، سەرۆکی ئەمریکا وێڕای بە "حاکم" ناوزەدکردنی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، ڕایگەیاند، ئەگەر کەنەدا ڕێککەوتن لەگەڵ چین بکات، ئەوا باجێکی 100% بەسەر هەموو کەل وپەلەکانی کەنەدا دەسەپێنن.