یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند هیچ دانووستانێکی دیاریکراو سەبارەت بە پلانی ئەمریکا لەگەڵ ڕووسیا نییە

Dîroka Belavkirin :
یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند هیچ دانووستانێکی دیاریکراو سەبارەت بە پلانی ئەمریکا لەگەڵ ڕووسیا نییە
پەیامی کورد   ...   یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند هیچ دانووستانێکی دیاریکراو سەبارەت بە پلانی ئەمریکا لەگەڵ ڕووسیا نییە

🔸 یووری ئوشاکۆڤ ووتی لووتکەی ڕووسیا و عەرەبی لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت، پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی سەبارەت بە لووتکەکە دەستی پێکردووە؛ دواتر بەروارەکە دیاری دەکرێت.

🔸 وادەی سەردانەکەی پووتین بۆ هێندووستان لە مێژە ڕێککەوتن کراوە؛ چاوەڕێی سیگناڵی هێندووستانین بۆ ڕاگەیاندنی بەروارەکە. زۆرێک لە بڕگەکانی پلانی ئەمریکا سەبارەت بە ئۆکراین پێدەچێت قبووڵ کراو بن.

🔸 ڕووسیا ئاماژەیەکی لە ئەمریکاوە پێ گەیشتووە سەبارەت بە کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو و گفتوگۆ لەسەر پلانی ئاشتی ئۆکراین، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی نەکراوە

🔸 ئێمە ڕاپۆرتمان بینیوە سەبارەت بە "پلانی ئەورووپی" بۆ ئۆکراین، بەڵام ئەم پلانە بێ بنیاتنەرە و بە گونجاوی نازانین

🔸 گریمانە جۆراوجۆرەکان لەسەر پلانی ئەمریکا هەیە، بەڵام ئێمە بیر لەو وەشانە دەکەینەوە کە لە ڕێگەی کەناڵە پەیوەندیدارەکانەوە دەگوازرێتەوە

🔸 لە کۆبوونەوەی فراوان کراوی سەرۆکی ڕێکخراوی CSTO، پووتین لە ماوەی سەرۆکایەتی کردنی ڕێکخراوەکەدا، بوارەکانی ئەولەویەتی ڕووسیا دەخاتە ڕوو

🔸 سەرۆکی ووڵاتانی CSTO لە لووتکەی داهاتوودا باس لە جێبەجێکردنی ستراتیژی ئاسایشی بەکۆمەڵ دەکەن

🔸 پووتین و سەرۆکی قرغیزستان لە ٢٦ی ئەم مانگە کۆدەبنەوە و گفتوگۆی هاوکاری نێوان هەردوو ووڵات لە بوارەکانی بازرگانی و ووزە دەکەن