پەیامی کورد ... کڵاوێکی نەریتی ڕووسی بە زیاتر لە هەزار پارچە کەهەبی ٥٠ میلیۆن ساڵە درووست دەکرێت
لەە کارگەی کەهەبی کالینینگراد ڕۆستێک لە ڕووسیا، کۆکۆشنیکێک کە لە زیاترهەزار پارچە کەهەبی ٥٠ ملیۆن ساڵەیە، درووست کراوە
🔸 کۆکۆشنیک کڵاوێکی نەریتی ڕووسی یە بۆ خانمان کە خانمان و کچان بە جلی سەرافانەوە لەبەری دەکەن
تێکەڵ کردنی هونەری نەریتی و تەکنۆلۆژیای زێڕینگەری مۆدێرن لە ڕووسیا بە پەردەلادان لەسەر کارێکی ناوازە سەرنجی ڕاکێشاوە. کۆمەڵگەی کەهەبی کالینینگراد کە لقێکی کۆمپانیای دەوڵەتی ڕۆستێکە، لە چوارەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی هاوپشتی مۆدە لە سانت پترسبۆرگ پەردەی لەسەر کڵاوێکی نیشتمانی نەریتی ڕووسی (کۆکۆشنیک) لادا کە بە تەواوی لە کەهەبی باڵتیک درووست کراوە.
کڵاوی زێڕینگەرەکە کە بە بەکارهێنانی ١١٤٥ پارچە کەهەبی کۆن بە سێبەر و ڕەنگی جیاواز کۆکراوەتەوە، هێمای تێکەڵبوونی نەریتە نیشتمانییەکانە لەگەڵ تەکنۆلۆژیای بەرهەمهێنانی مۆدێرن.