ئاماری پێشێل كردنی مافەكانی ژنان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە تا ٢٥ نۆڤەمبەر  

Dîroka Belavkirin :
ئاماری پێشێل كردنی مافەكانی ژنان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە تا ٢٥ نۆڤەمبەر  
پەیامی کورد   ...   ئاماری پێشێل كردنی مافەكانی ژنان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە تا ٢٥ نۆڤەمبەر  

بە پشت بەستن بە ئامارەكان ، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢۵ی زایینی یەوە تا ڕۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر، لانیکەم ١٧۶ حاڵەتی ژنکوژی، دەست بەسەرکرانی ١۳۶ ژن، جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ۴۵ ژن، سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر دوو چالاکی ژن و هەروەها سەپاندنی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر ١۶۳ چالاکی ژن لە ئێراندا تۆمار کراوە.
 بەپێی ئامارەکان لە ١٧٦ حاڵەتی ژن کوژی لانیکەم ۲۵ حاڵەتیان بە پاساوی پاراستنی نامووس ئەنجام دراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری زیاتری ژن کوژییەکان لە میدیاکانی ڕێژیم بە "کێشەی خێزانی" ڕاگەێندراون. 

ژمارەیەکی بەرچاو لەو ژنانە بە پاساوی پاراستنی نامووس کوژراون بەڵام بنەماڵەکانیان و هەروەها میدیا حکوومەتییەکان بەئەنقەست هۆکاری کوژرانی ئەو ژنانەیان بە کێشەی خێزانی ڕاگەیاندووە. هەنگاو ڕایگەیاندووە کە دەستەواژەی "کێشەی خێزانی" بە ڕێگەچارەیەک بۆ داپۆشان و کەم کردنەوەی ئاستی هەستیارییەکان سەبارەت بە بابەتی ژنکوژی و کوژرانی ژنان بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف دەزانێت.