ئۆرتێگاس : ئەحمەد شەرع زۆر نەرم بووە، لیستێكی تایبەت بە داواكارییەكانمان ڕادەست كردووە

پەیامی کورد ... ئۆرتێگاس : ئەحمەد شەرع زۆر نەرم بووە، لیستێكی تایبەت بە داواكارییەكانمان ڕادەست كردووە
مۆرگان ئۆرتێگاس، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند : ئەحمەد شەرع زۆر نەرم بووە، لیستێكی تایبەت بە داواكارییەكانمان رادەستكردووە كە ئەنجامی بدات، بە تایبەت پاراستی كەمینەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، كریستیان و كورد و درووزو عەلەوی.
پێمان راگەیاندووە، تەنها پاراستنیانمان ناوێت، بەڵكوو دەمانەوێت بەشداری لە حكوومەتدا بكەن، دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی توانای حوكمڕاكرنی سووریای هەیە، بەجۆرێك كە بەرژەوەندی هەموو كەمینەكانی تیادابێت.
لیستێكی تری داواكاریشمان هەیە كە لێرەدا ئاماژەی پێناكەم، پێموایە شەرع تێ دەگات لەوە كە هەنگاونان بۆ پێشەوە بۆ سووریا بە ئەنجامدانی جەنگ نابێت لەگەڵ دراوسێیەكانی، لەگەڵ ووڵاتانی وەك لوبنان و ئیسرائیل و هەر ووڵاتێكی تر، هەنگاونان بەرەو پێشەوە بۆ شەرع و دەسەڵاتی كاتی، رێگای ئاشتیە و پێموایە لەوە تێدەگات.





