هۆشداری ترامپ : ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هۆشداری ترامپ : ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پەیامی کورد   ...   هۆشداری ترامپ : ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فاكس نیووز، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسف کرد.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بوونی ئێران ناوچەکەی خستووەتە بەردەم مەترسی جیددی و ئەم ووڵاتەش هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیرییە.

ترامپ بە ئاماژەدان بە هێزی سەربازی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە: ووڵاتانی ناوچەکە بە لاواز نازانم. "ئێمە بەهێزترین هێزی سەربازیمان هەیە لە جیهاندا، لە ئێستادا خەریکی بەرزکردنەوەین بۆ ئاستێکی بێ وێنە".

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە