پۆلیسی بەریتانیا سێ دەست بەسەکراوی ئێرانی بە هاوکاری لەگەڵ ئیتلاعاتی ئێران تاوانبار کرد

پەیامی کورد ... پۆلیسی بەریتانیا سێ دەست بەسەکراوی ئێرانی بە هاوکاری لەگەڵ ئیتلاعاتی ئێران تاوانبار کرد
پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە بەپێی یاسای ئاسایشی نەتەوەیی ٢٠٢٣ی بەریتانیا، سێ ئێرانی لە لەندەن بە هاوکاری لەگەڵ دەزگا ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران تاوانبار کراون.
پۆلیسی مێترۆپۆلیتن ڕۆژی شەممە ١٧ی مەی لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە تاوانی ئەو کەسانە لەلایەن هێزەکانی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزمی پۆلیسی مێترۆپۆلیتن سەرپەرشتی دەکرێت و بە کۆکردنەوەی زانیاری و پلاندانان بۆ کردەوەی تووندووتیژی تاوانبار کراون.
بەپێی ڕاگەێندراوەکە ئەو سێ کەسە کە سەرجەمیان خەڵکی ئێرانن، بەپێی مادەی ٢٧ی یاسای ئاسایشی نیشتمانی ساڵی ٢٠٢٣ تاوانبار و چەند حەفتە پێش ئێستا دەست بەسەر کراون.
شایانی باسە ئەو سێ کەسە بە تاوانی بەشداری کردن لە چالاکی تووندووتیژانە لە ساڵی ٢٠٢٤ هەتا ٢٠٢٥ تاوانبار کراون و لە خزمەت دەزگایەکی هەواڵگری بیانیدا بوون و ئەو ووڵاتە بیانییەی کە ئەوان پەیوەندییان پێوە هەبووە ئێرانە.





