ئیدارەی کەمپی هۆڵ ژمارەی دانیشتووان ئاشکرا دەکات

ئیدارەی کەمپی هۆڵ ژمارەی دانیشتووان ئاشکرا دەکات


پەیامی کورد- حەسەکە
ئیدارەی کەمپی هۆڵ دوێنێ پێنجشەممە ژمارەی دانیشتووانی ئەو کەمپەی ئاشکرا کرد کە خەڵکی سووری ئاوارە و پەنابەرانی نەتەوەی جۆراوجۆری تێدایە و ڕایگەیاند: "ژمارەی دانیشتوانی ئێستای کەمپەکە ٢٥ هەزار و ٢٤١ کەسە".
جیهان حەنان، هاوسەرۆکی کەمپی ئەلهۆڵ ڕایگەیاند، کۆی گشتی دانیشتوانی ئێستا لە کەمپەکەدا ٢٥ هەزار و ٢٤١ کەسە، کە بەسەر حەوت هەزار و ١٢٥ خێزان دابەشکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: "ژمارەی ئاوارەکانی سوریا ١٤ هەزار و ٩٥٥ کەسە کە پێکهاتوون لە چوار هەزار و ١٢٣ خێزان و چوار هەزار و حەوت حەوت عێراقی لە چوارچێوەی هەزار و ١٣١ خێزان، هاوکات ژمارەی هاووڵاتیانی بیانی لە بنەماڵەی ئەندامانی داعش شەش هەزار و ٢٧٩ کەسە کە بەسەر هەزار و ٨٧١ خێزاندا دابەشکراون".
لە سەرەتای ئەمساڵدا، ئیدارەی خۆسەر دەستپێشخەریی "گەڕانەوەی خۆبەخشانە"ی دەستپێکرد بۆ ئەوەی هەموو دانیشتوانی کەمپ و پەنابەران بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، لەوانە ئەوانەی لە کەمپی هۆڵ نیشتەجێن.
بەگوێرەی ئامارەکانی ئیدارەی کەمپی ئەلهۆڵ، تا ئێستا 30 گەشتی ئاسمانی لە عێراقەوە بەڕێکەوتوون، بە هەماهەنگی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی عێراق، هەزاران ئاوارەی عێراقییان هەڵگرتووە. سێزدە لەو گەشتانە لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە ڕێکخراون، جگە لەوەش سێ گەشت بۆ پەنابەرانی سوریا ڕێکخراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا، بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچە سەرەتاییەکانی نیشتەجێبوونیان.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە