ئیلۆن ماسک : سەعوودیە مووڵەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی دەرکردووە

ئیلۆن ماسک : سەعوودیە مووڵەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی دەرکردووە
پەیامی کورد   ...   ئیلۆن ماسک : سەعوودیە مووڵەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی دەرکردووە

ئیلۆن ماسک، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا لە میانی کۆبوونەوەی لووتکەی وەبەرهێنان لە سەعوودیە ڕایگەیاند، حکوومەتی ئەو ووڵاتە مووڵەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی دەرکردووە.

بە ووتەی ماسک، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانەکانی فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییەکان لە ناوچەکەدا و بەکارهێنەرانی سعودی بەم زووانە دەتوانن سوود لە ئینتەرنێتی خێرای مانگی دەستکردی ستارلینک وەربگرن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەنیازە تەکسی خۆ لێخوڕینی تێسلا بخاتە بازاڕی سەعوودیە. پلانێک کە هاوتەریب لەگەڵ پەرەسەندنی گواستنەوەی زیرەک لەم ووڵاتەدا پێناسە کراوە.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە