دۆناڵد ترامپ و ئەحمەد شەرع لە سەعوودیە کۆبوونەوە

دۆناڵد ترامپ و ئەحمەد شەرع لە سەعوودیە کۆبوونەوە
پەیامی کورد   ...   دۆناڵد ترامپ و ئەحمەد شەرع لە سەعوودیە کۆبوونەوە

دوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی نوێی سووریا لە سەعوودیە کۆبوونەوە کۆشکی سپیش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سوریا و هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی سەر ئەو ووڵاتەیان کردووە.

چوارشەممە 2025/5/14 میدیاکان بڵاویانکردەوە، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جانشینی سعوودیە بۆ ماوەی 40 بۆ 50 خولەک لەبارەی دوایین دۆخی سووریا کۆ بوونەوە.

ئاماژە بەوەش کرا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەشێوازی ئۆنڵاین بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سووریا و هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی سەر ئەو ووڵاتەیان کردووە.

ترەمپ ووتیشی، دەیانەوێت ئاشتی لەو ووڵاتە بەرقەرار بکەن و بەو هۆیەشەوە ئیدارەکەی هەنگاوی ناوە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و سووریا و لە داهاتووشدا سەرجەم سزاکانی سەر ئەو ووڵاتە هەڵدەگرێت.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە