دۆناڵد ترامپ مەرجی ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند

پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ مەرجی ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند
ترامپ مەرجی ڕێککەوتنی لەگەڵ ئێرانی ڕاگەیاند : ڕاگرتنی پشتیوانیکردن لە گرووپە نیابەتییەكان و دەست بەرداربوونی بەرنامەی ئەتۆمی
لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاوکاری کەندئاو بە میوانداری محەممەد بن سەلمان لە ڕیاز، ڕۆژی چوارشەممە ، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە جەختی لە سەر پێویستی ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆتایی هێنان بە پشتیوانییەکانی تاران لە گرووپە نیابەتییەكان لە ناوچەکەدا کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئامادەی ڕێککەوتنی دەست بەجێ لەگەڵ ئێرانە، بەو مەرجەی کۆماری ئیسلامی دەست لە پشتیوانی کردنی حەماس و حیزبۆڵڵا و حووسییەکان هەڵبگرێت و بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەستبەرداری بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی بێت.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دراوە کە ئێران و ئەمریکا لە مانگی ڕابردووەوە چوار خولی دانوستانی ئەتۆمییان ئەنجامداوە.





