ئەردۆغان: تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا، گەشەپێدان خێراتر دەکات

پەیامی کورد- دیمەشق
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا "دەبێتە هۆی خێراترکردنی گەشەسەندن لە وڵاتەکەدا".
ئەردۆغان دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی ئاشتی شەرم ئەلشێخ لە میسرەوە گەڕایەوە، و بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکیا وتی: تێکەڵبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا لە زووترین کاتدا دەبێتە هۆی خێراترکردنی گەشەسەندنی ئەو وڵاتە.
هەروەها وتی: هۆشداریی خۆمان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دووپات دەکەینەوە لە دژی ڕاکێشان بە سەر ڕێگای هەڵەکان، هەروەها دەبێت پاڵپشتی لە یەکگرتوویی سوریا و یەکپارچەیی خاکی سوریا بکات.
ڕۆژی یەکشەممە، شاندێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات گەیشتە دیمەشق بۆ تاوتوێکردنی "تێکەڵبوون" لەگەڵ سوپای سوریا.
لە دوایین دیداری نێوان سەرۆک کۆماری سوریا بۆ قۆناغی ئینتقالی، ئەحمەد ئەلشەرع و فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، ڕێککەوتن کرا کە لیژنە سەربازییەکانی هەردوولا کۆببنەوە.





