كوژرانی كاندیدێكی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و لە دژبەرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا

پەیامی کورد ... كوژرانی كاندیدێكی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و لە دژبەرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا
سەفا ئەلمەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هاوپەیمانی "هاوپەیمانی سیادە" و لەو كەسانەی كە بەردەوام دژی هێزەكانی حەشدی شەعبی و گرووپە بە وەکالەتەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بوو و ڕەخنەی لێدەگرتن، سەرلەبەیانی چوارشەممە لە ئەلتارمیە لە باکووری بەغدا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ئۆتۆمبێلەکەی دا کوژرا. ئەم ڕووداوە بە یەکەم تیرۆری هەڵبژاردن لە سەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ١١ی نۆڤەمبەر دادەندرێت.
"هاوپەیمانی سیادە" یەکێک لە هاوپەیمانە گرینگەکانی سوننەیە، كە مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش بە یەکێک لە سیما دیارەكانی دادەندرێت.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




