ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان : کاتی ڕاگرتنی دەستوەردانەکانی كۆماری ئیسلامی هاتووە

ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان : کاتی ڕاگرتنی دەستوەردانەکانی كۆماری ئیسلامی هاتووە
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان : کاتی ڕاگرتنی دەستوەردانەکانی كۆماری ئیسلامی هاتووە

نوێنەرایەتی ویڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەک، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد كە کۆماری ئیسلامی ئێران ناچار بکات دەستێوەردانەكانی لە ناوچەکەدا ڕابگرێت.

بەیاننامەكە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕێژیمی ئێران دەبێ لە "بەڵێنی درۆئینی ئینقلاب" و تەماحە ناوچەیی یەکانی خۆی دەست بكێشێتەوە و لە جیاتی درێژەدان بە ڕێبازی ئێستای، گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ڕاستگۆیانە لەگەڵ ئەمریكادا بکات.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە : کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ کۆماری ئیسلامی ناچار بکات کە خۆی لە دەستێوەردان لە سیاسەتی ووڵاتانی ناوچەکە بەدوور بگرێت و ڕێگای وتووێژ بۆ بەرژەوەندی گەلی ئێران و سەقامگیری ناوچەکە هەڵبژێرێت.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە